وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا، رایگه‌یاند سێ خاڵی سنووریی هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا داده‌خات كه هه‌تا ئێستا هاتوچۆی بازرگانیی تێدا به‌رده‌وام بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا له ئه‌مڕۆوه هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا داده‌خات و رێگه نادات هیچ ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی له خاڵه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا بكرێت.
حكوومه‌تی توركیا دوای ئه‌وه بڕیاری داخستنی خاڵه سنوورییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا دا، كه توندوتیژییه‌كان و هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سووریا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌ره‌ی سه‌ند.
له‌گه‌ڵ داخستنی ئه‌م سێ خاڵه سنوورییه‌ی توركیا و سووریا، هه‌موو سنووره‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به درێژایی نزیكه‌ی 900 كیلۆمه‌تر، داده‌خرێت. پێشتریش هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، دوو خاڵی سنووریی نێوان سووریا و توركیایان كۆنترۆڵ كردبوو.