دیاردەی تۆپی پێی بەڕازیڵی كە لە یانەی بەرشەلۆنە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری كۆچكردووی ئینگلیزی " بۆبی رۆبنسۆن" یاری كردووە و پاشان لەڕێگای یانەی ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی كرد بە یانەی ڕیاڵ مەدرید،ڕۆناڵدۆ جارێكی تر هیچ گومانێكی لەسەر ئاستی لیۆنێل مێسی نیە پێیوایە لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترە،ئەستێرە بەڕازیلیەكە بەشداری لە یاریەكی خێرخوازی كرد لە نێوان یانەی بەنفیكا و هاوڕێكانی لویس فیگۆ دوای یاریەكە گوتی : من مێسیم پێش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بینیوە، ئەستێرەی پورتوگالی شێوازێكی زۆر تایبەتی هەیە بۆ گۆڵ تۆمار كردن،بەڵام مێسی بەشێوەیەكی زۆر لەپێش كریستیانۆیە تاكوو ئێستا،ئەوەی شیاوی باسە ڕۆناڵدۆی بەرازیلی لە مانگی تەمووزی ڕابردووش لەلێدوانێكیدا مێسی بەباشترین یاریزانی جیهان ناساند.