| ئیبراهیمۆڤیچ گرانترین یاریزانی جیهانە |
2012-07-17 |
 |
|
|
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید لەسەروبەندی قۆناغێكی تازەی تۆپی پێدایە كاتێك گواستنەوەی لە یانەی میلان بۆ پاریس سان جێرمان نیمچە مسۆگەر بووەو تەنها كاتی پێویستە، لەوكاتەی ئەم بۆندە سەركەوتن بەدەست بێنێت ئەوا ئیبراهیمۆڤیچ دەبێتە گرانترین یاریزانی جیهان لەمێژوو بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە رۆژنامەی -ماركای- ئیسپانی بڵاوی كردبۆوە، هەموومان دەزانین یاریزانی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشەنگی گرانترین یاریزانانی جیهانی گرتووە لەدوای گواستنەوەی لەهاوینی 2009 لە یانەی مان یونایتد بۆ ریال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی 96 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ لەمیانی گواستنەوەكانیدا لەنێوان یانەكان بڕێكی زۆر پارەی لێ خەرج كراوە كە بەم شێوەیە بووە، لە ئەیاكسی هۆڵەندی بەبڕی 8.9 ملیۆن یۆرۆ لەساڵی 2001 چووە مالمۆی سویدی، پاشان بەبڕی 16ملیۆن یۆرۆ هاتە یۆڤنتۆس، و ئینجا بەبڕی 24،8 ملیۆن روویكردە ئەنتەر میلان، پاشان بە بڕی 69.88م لیۆن یۆرۆ گەیشتە یاریگاكانی ئیسپانیاو بە بڕی 24ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ئیتاڵیاو ئەمجارە لەیانەی ئەی سی میلان، ئەگەر بێت و بۆندەكەی -بی ئێس جی- بەسەركەوتووی كۆتایی هات ئەوا كۆی ئەو پارانەی لەناوبراو خەرج كراوە دەگاتە 189.93 ملیۆن یۆرۆ، راپۆرتە هەواڵییەكان دەڵێن ئەو بڕەی میلان لە پاریس سان جێرمان داوای دەكات 47ملیۆن یۆرۆیە. ریزبەندی گرانترین یاریزانانی جیهانیش بەمشێوەی خوارەوەیە: 1-زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ/189.93ملیۆن یۆرۆ، 2-فەرەنسی نیكۆلای ئەنێلكا-134ملیۆن یۆرۆ، 3-ئێرلەندی رۆبی كین-172.85ملیۆن یۆرۆ، 4-ئەرژەنتینی هێرنان كریسپۆ/118.1ملیۆن یۆرۆ، 5-پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ/114ملیۆن یۆرۆ، 6-ئەرژەنتینی خوان سباستیان ڤیرۆن-113.56ملیۆن یۆرۆ، 7-ئیسپانی فرناندۆ تۆرێس-96.5ملیۆن یۆرۆ، 8-بەرازیلی-رۆناڵدۆ 90.52ملیۆن یۆرۆ، 9-بەرازیلی رۆبینهۆ/85ملیۆن یۆرۆ، 10-ئیتاڵی كریستیان ڤێری-83.21 ملیۆن یۆرۆ. |
| |
|
|
|