لەلێدوانێكیدا سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی یانەی مانچستەرستی و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین رایگەیاند لیۆنێل مێسی هاونیشتمانی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەبێ هیچ گومانێك باشترین یاریزانە لە جیهانە لە ئێستا و لە داهاتوو بەبێ گەرانەوە بۆ هیچ هەڵبژاردنێكی تر،ئەگوێرۆ لەلێدوانێكیدا بۆ هاندەرانی مانچستەرستی رایگەیاند : زەوی وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە باشترین سێ هێرشبەری جیهان كێن كە جیهان پێمان دەڵێت باشترین سێ هێرشبەری جیهان بریتین لە میسی. میسی .جارێكی تر مێسی ، سەبارەت بە رای من باشترین 3 هێرشبەر بریتین لە مێسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانەی شاهانە و هەروەها رۆبن ڤان پێرسی ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ، ئەم لێدوانانەی كۆن ئەگوێرۆ دوای ئەوەهات كە لیۆنێل مێسی لەماوەی ڕابردوو توانی ئاستێكی نموونەیی پێشكەش بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ و توانی وەڵامی سەرجەم ڕەخنەگرەكان بداتەوە.