| بودجه و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك، لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی سێكته‌ره‌كان |
2012-07-13 |
 |
|
|
جێی خۆشحاڵیشه ئه‌مساڵ ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ی كه له‌بودجه‌كه‌دا په‌سه‌ندكراوه هاووڵاتیانی كوردستان به‌جیاوازی توێژ‌و چینه‌كانه‌وه تێیدا سودمه‌ندن، له‌وانه قه‌رزه‌كانی خانووبه‌ره‌و پرۆژه‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و زیادكردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی گونده‌كان و زیادكردنی ده‌رماڵه‌و پێدانی به‌خشینی 480 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پله 9و 10 و ته‌رخانكردنی 120 ملیار دینار بۆ تواناسازی و 50 ملیار دینار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و دامه‌زرانی فه‌رمانبه‌ران و ده‌ستكردن به‌ئیحاله‌كردنی سه‌دان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری. پرۆژه یاسای بودجه‌ی پێشنیاركراوی 2012ی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌كه‌ی (15 ترلیۆن و 245ملیاردو 797ملیۆن ) دیناره، كه بڕی (10ترلیۆن و 745ملیاردو797ملیۆن) دینار بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و بڕی ( 4 ترلیۆن و 500 ملیارد) دیناریش بۆ خه‌رجیی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه. له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌یه‌وه لێكرا، ئازادییه‌كی ته‌واو درا به‌هه‌موو په‌رله‌مانتارێك تا ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش به‌بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌چه‌مكی بودجه كه ده‌بێت" روون و ئاشكرا بێت و له‌په‌سه‌ندكردنیدا به‌شدارییه‌كی فراوانی په‌رله‌مانی ره‌چاوكرابێت"، له‌م پێناوه‌ش دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد تاوه‌كو له‌ڕێگای ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه كه له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ده‌كرێت كه‌لێن و كه‌موكورتییه‌كان نه‌هێڵن، ئه‌م پاڵپشتی و پێشنیارانه له‌و تێڕوانینه‌وه هاتووه كه‌هیچ بودجه‌یه‌ك بێ كه‌موكوڕی نییه‌و له‌كۆمه‌ڵگای دیموكراتی بودجه قابیلی ره‌خنه‌گرتن و چاره‌سه‌ركردنه. هه‌ربۆیه گفتوگۆكانی ناو په‌رله‌مان له‌و پێناوه‌دا بوو پرۆژه‌كه باشتر بكرێت و كه‌موكورتییه‌كان نه‌هێڵن و بودجه دوور له‌موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌وه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت. هه‌وڵی ته‌واویش خرایه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌په‌سه‌ندكردنی بودجه دوور بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی ، ره‌خنه‌كان ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی دانانی ئاسته‌نگ نه‌بێت له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا، چونكه هه‌ر ئاسته‌نگ دانانێك له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دا نییه. كاتێك باس له‌بودجه‌ی كوردستان ده‌كرێت پێویسته ره‌چاوی واقیعی ئابووری و سیاسی هه‌رێمه‌كه بكرێت و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه‌و واقیعبینانه‌ی بۆ بكرێت . جێی خۆشحاڵیشه ئه‌مساڵ ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ی كه له‌بودجه‌كه‌دا په‌سه‌ندكراوه هاووڵاتیانی كوردستان به‌جیاوازی توێژ‌و چینه‌كانه‌وه تێیدا سودمه‌ندن، له‌وانه قه‌رزه‌كانی خانووبه‌ره‌و پرۆژه‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و زیادكردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی گونده‌كان و زیادكردنی ده‌رماڵه‌و پێدانی به‌خشینی 480 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پله 9و 10 و ته‌رخانكردنی 120 ملیار دینار بۆ تواناسازی و 50 ملیار دینار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و دامه‌زرانی فه‌رمانبه‌ران و ده‌ستكردن به‌ئیحاله‌كردنی سه‌دان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ده‌یان كار‌و چالاكی تر كه له‌دووتوێی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو ، كه هه‌رهه‌مووی ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی دانانی بودجه له(( سه‌قامگیری ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بێ بازاڕی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و گه‌یشتن به‌خۆشگوزه‌رانی و راكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی و به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی..)). له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر لایه‌نی (چاكسازی و خزمه‌تگوزاری) ڕه‌چاوكراوه، ته‌نانه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن به رێژه‌ی 20% له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 15%ی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن له‌و داموده‌زگایانه‌ی كه به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه به‌ند نین و پێدانی ئه‌و بڕه پارانه بۆ به‌خشینی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی هاووڵاتی شه‌هید و به‌خشینی هاوسه‌ری منداڵی شه‌هیدان و به‌شێكی تری بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و په‌روه‌رده له‌چوارچێوه‌ی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان هاتووه. له‌ڕێگای بودجه‌وه‌یه ماڵه‌كان رووناك ده‌كرێنه‌وه‌و ئاوی خاوێن بۆ شاروشارۆچگه‌و گونده‌كان دابین ده‌كرێت، گه‌نجێك هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستێ و گڵۆپی ماڵه‌كه‌ی داده‌گیرسێنێت و ده‌موچاوی به‌ئاوێكی خاوێن ده‌شوات ئه‌مه هه‌مووی به‌پاره‌ی بودجه دابینكراوه تا به‌كارهێنانی ئه‌و ڕێگاو شه‌قامه‌ش كه هاتوچۆی له‌سه‌ر ده‌كات ، دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بۆ دڵنه‌وایی هاووڵاتییان و ئاسووده‌یی خێزانه‌كان به‌پاره‌ی بودجه ده‌پارێزرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و كرێكاره‌ی كه مووچه‌خۆری حكومه‌ت نییه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌ی له‌نه‌خۆشخانه پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌پاره‌ی بودجه دابینكراوه، به‌مشێوه‌یه هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شی خۆی به‌رێژه‌ی جیاواز‌و راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ له‌بودجه هه‌یه‌و سوودی لێوه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌مافێكی سروشتی و ئاسایی هه‌موو تاكێك داده‌نرێت له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و ئازاد‌دا كه هه‌نگاو به‌ره‌و پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی ئابووری بازاڕ ده‌نێت و رووه‌و ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و ئاوه‌دان هه‌نگاو ده‌نێت. په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ و ئیحاله‌كردنی ده‌یان پرۆژه له‌بارودۆخێكدایه كه تادێت دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزتر ده‌بێت و زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین لایه‌ن و هێزی سیاسی له‌به‌غدا به‌پاساوی جیاجیا ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئابووری هه‌رێم و گه‌یشتن به‌خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان داده‌نێن ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌ئاستی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌شه‌كانی تری عێراق ده‌بینرێت، له‌عێراق ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌با هه‌یه‌و كه‌س له‌سه‌روماڵی خۆی دڵنیا نییه‌و نه‌توانراویشه ئاستی به‌رهه‌مهێنان و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت زیاد بكرێت و رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان بۆ 28% دابه‌زیوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به 60% داده‌نرێت ، هاتنی به‌لێشاوی گه‌شتیارانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌جیاوازی بارودۆخه‌كه ، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی عه‌قڵانی ئه‌و داهاته و خه‌رجكردنێتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و شه‌فاف. له‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا بودجه‌و دابه‌شكردنی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان و په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند سێكته‌رێكی ئابووری و وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كه‌ین ، به‌شێكی شیكردنه‌وه‌كه‌ش ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیار‌و ره‌خنانه‌ی كه له‌بودجه‌كه گیراوه ، هیوادارین ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه وه‌ڵامی به‌شێكی زۆری پرسیاره‌كانی هه‌موو لایه‌كی دابێته‌وه. |
| |
|
|
|