2012-07-11

لە كاروانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬گەلەكەماندا چەندین شۆڕش و وێستگەی‮ ‬گرنگ هەن كە پێویستە بەردەوام بە زیندوویی‮ ‬رایبگرین و وەك سەروەریەك بۆ نەوەكانمانی‮ ‬بگێڕینەوە،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان‮ (‬1943‮-‬1945‮) ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬یەكێك لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەیە كە لەو قۆناغەدا رۆڵ و كاریگەری‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبوە‮. ‬ئەمڕۆ‮ ‬69یەمین ساڵوەگەڕی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزانەو بەم بۆنەیەوە دیمانەیەكمان لەگەڵ پێشمەرگەی‮ ‬ماندوونەناس‮ (‬سەعید وەلی‮ ‬بەگ‮) ‬كە‮ ‬یەكێكە لە بەشداربوانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان،‮ ‬هەروها ناوبراو‮ ‬یەكێكە لە هەڤاڵانی‮ ‬دێرینی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو‮ ‬وەكو فەرماندەیەك بەشداری‮ ‬لە بەرگریكردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و رێڕەوە مێژووییەكە بۆ سۆڤیەتی‮ ‬جاران كردووەو كەسێكی‮ ‬نزیك و جێی‮ ‬متمانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووە،‮ ‬هاوكات وەكو فەرماندەیەك بەشداری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬كردووە‮. ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕش ئاوارەیی‮ ‬ئێران دەبێت،‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬پێشكەوتنخوازیشدا درێژەی‮ ‬بە ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬داوە،‮ ‬لە بەر خەبات و ماندووبوونی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئابی‮ ‬1966‮ ‬لە لایەن جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬میدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬پێ دەبەخشرێت‮...‬
خەبات‮: ‬
سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی

پێشمەرگەی‮ ‬خەباتگێڕ‮ (‬سەعید وەلی‮ ‬بەگ سەعید‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1928‮ ‬لە بنەماڵەیەكی‮ ‬كوردپەروە و شۆڕشگێر لە گوندی‮ ‬رێزانی‮ ‬سەر بەدەڤەری‮ ‬بارزان لە دایكبووە،‮ ‬كوڕی‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە‮ (‬وەلی‮ ‬بەگ سەعید)ە كە‮ ‬یەكێكە لە فەرماندە ناودارەكانی‮ ‬بارزانییەكان و بەشداری‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬كردووەو‮ ‬یەكێك لەو تێكۆشەرانەیە كە لەگەڵ بزاڤی‮ ‬خەلیل خۆشەوی‮ ‬و هاوڕێیانی‮ ‬دا بووەو لە ساڵی‮ ‬1941‮ ‬لەگەڵ چەندین بنەماڵەی‮ ‬تردا نەفی‮ ‬دەكرێت بۆ موسڵ تاكو ساڵی‮ ‬1943‮ ‬كە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان بە سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دەست پێ دەكات دواتر رەوانەی‮ ‬باشوری‮ ‬ئێراق دەكرێن لەگەڵ شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و تاكو لە ساڵی‮ ‬1944‮ ‬ئازاد دەكرێن و دەگەڕێنەوە دەڤەری‮ ‬بارزان و بەشداری‮ ‬شۆڕش دەكات و لە ساڵی‮ ‬1945‮ ‬لە داستانی‮ ‬مێرگەسۆر شەهید دەبێت‮. ‬كاك سەعیدی‮ ‬كوڕی‮ ‬ئەم شەهیدە نەمرە لە سەرەتادا جا بەمشێوەیە هاتە ئاخاوتن‮:‬
هەر لە تەمەنی‮ ‬منداڵیدا بووم كە ئاوارەی‮ ‬توركیا بووین و باوكی‮ ‬شەهیدم وەلی‮ ‬بەگ سەعید كە فەرماندەییەكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬بارزانییەكان بووە و بەشداری‮ ‬چەندین راپەڕین‮ ‬و شۆڕشی‮ ‬كردووە و كەسێكی‮ ‬نزیكی‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بارزانیی‮ ‬نەمر بووە،‮ ‬ئەگەر باسی‮ ‬مێژووی‮ ‬بنەماڵەكەم بكەم بە دەیان لاپەڕە تەواو نابێـت و شانازی‮ ‬بە خۆمان دەكەین كە هەموو كاتێك لەگەڵ كاروانی‮ ‬خەبات و كوردایەتیدا بووینە،‮ ‬بە حەقیەقەت دەڤەری‮ ‬بارزان زۆرداری‮ ‬و زوڵمی‮ ‬زۆری‮ ‬لێكرابوو و حكومەت هیچی‮ ‬پی‮ ‬رەوا نەدەدی‮ ‬و تەنها باجی‮ ‬لە خەڵك وەردەگرت و گەنجەكانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬ئێمەی‮ ‬بە زۆرداری‮ ‬دەناردە سەربازی‮ ‬و نە قوتابخانەیك هەبوو كە مرۆڤ بتوانێـت تێدا بخوێنێت و نە نەخۆشخانەیەك و نە رێگاوبانێك و نە جێگایەك كە بتوانین بە ئاسودەی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬پیا بكەین بە گشتی‮ ‬لە ژێر كۆنترۆلی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئەوسای‮ ‬داگیركەردا بووین و ئێمەیان بە هاوڵاتی‮ ‬حساب نەدەكردو لە هەموو مافێك بێ بەش كرابووین،‮ ‬هەرچەندە ئەو كات كە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان‮ ‬1943‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد بە سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بنەماڵەی‮ ‬ئێمە و چەندەها خەڵكی‮ ‬شۆڕشگێرو كوردپەروەر لەگەڵ خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بنەماڵەكەیان نەفی‮ ‬كرابووین هەریەك بۆ دوور لە دەڤەری‮ ‬بارزان تاكو ساڵی‮ ‬1944‮ ‬حكومەت رێگای‮ ‬بە خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بنەماڵەكەی‮ ‬و هاوڕێیانی‮ ‬دا و ئێمەش لەگەڵ ئەوان دابووین و گەڕاینەوە بۆ دەڤەری‮ ‬بارزان،‮ ‬كە گەیشتنە دەڤەری‮ ‬بارزان لە لایەن خەڵكی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬دەڤەرەكەوە پێشوازی‮ ‬كراین و دوای‮ ‬گەڕانەوەشمان بە بەردەوامی‮ ‬سەرۆك هۆزەكانی‮ ‬هەموو ناوچەكان دەهاتنە بارزان بۆ بە خێرهێنانەوەی‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و هاوڕێیانی‮. ‬پاشان پەیوەندیمان بە شۆڕش كردو بە سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر شۆرشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان لە پێناو مافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكانی‮ ‬میللەتەكەمان روبەڕوی‮ ‬دوژمنان بوینەوە‮.‬
‮* ‬وەك بەشداربویەك پێگەو بارودۆخی‮ ‬ئەو شۆڕشە لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان چۆن بوو؟‮ ‬
‮-‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان درێژەپێدەری‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬پێش بوو و‮ ‬یەك ئامانجی‮ ‬هەبوو ئەویش ئاواتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەرجەستە بكات،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رابەرایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەكرد كە بۆ ئازادی‮ ‬و عەدالەت بوو،‮ ‬بۆیە هەموو خەڵك بەشداریان كردو رۆڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە ناو لەشكر زۆر بەرچاو بوو،‮ ‬رۆژانە خەڵك دەهاتە ناو شۆڕش بۆ ئەوەی‮ ‬یەك بن لە پێناو رزگاركردنی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەو شۆڕشەدا بارزانیی‮ ‬نەمر بە خۆی‮ ‬و لەشكرەكەی‮ ‬گەورەترین زەربەیان لە دوژمن دەداو چەندین داستانی‮ ‬بەناوبانگیان تۆمار كرد‮. ‬رۆژبە رۆژ سوورتر بوو كە دەبێ بەرامبەر دوژمن راوەستین لەو شۆڕشەدا چەك نەبوو و ئیمكانیەتی‮ ‬ئیداری‮ ‬زۆر لاواز بوو هەتا ئەو چەكانەی‮ ‬هەبون زۆر كەم بوون و لە شەڕەكاندا بە دەست دەهاتن‮. ‬لەو شۆڕشەدا بارزانیی‮ ‬نەمر پەیوەندی‮ ‬بە هەموو سەرۆك هۆزەكانی‮ ‬كوردو كەسایەتیە كوردپەروەرو دڵسۆزەكانەوە كرد هەر لە دهۆك و زاخۆوە بگرە تا ئاكرێ و شەقڵاوە و پشدەر،‮ ‬و ناوچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوانیش بەڵێنی‮ ‬خۆیان راگەیاند بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر كە بەرگری‮ ‬و داكۆكی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬گەلەكەیان بكەن ویەك هەڵوێست بن بۆ خزمەتی‮ ‬كوردستان‮.‬
‮*‬سەبارەت بە رۆڵ و كاریگەری‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر لە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان مام سەعید وەلی‮ ‬بەگ گوتی‮:‬
‮-‬بە حەقیقەت بارزانیی‮ ‬نەمر رابەری‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئەو مرۆڤە شۆڕشگێرە بووە كە لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬چەكی‮ ‬خەبات و بەرگریكردن لە خاك و میللەت بەشانەوە بووە،‮ ‬هیچ كاتێك زۆرداری‮ ‬لە دوژمنانی‮ ‬كورد قەبوڵ نەكردووە‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مرۆڤێكی‮ ‬كورد دۆست بوو،‮ ‬ئەو ئەو كەسەی‮ ‬خۆش دەویست كە بەراستی‮ ‬خزمەت بە كوردستان بكات،‮ ‬كەسێك بوو خاوەن بەڵێن بوو و هەتا خەڵكانی‮ ‬تریش دەیانزانی‮ ‬كە چەند وەفادارەو لەسەر بەڵێنەكانێتی،‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان و شۆڕشەكانی‮ ‬تریش بارزانیی‮ ‬نەمر بە خۆی‮ ‬و پێشمەرگەكانی‮ ‬گەورەترین زەربەیان لە دوژمن دەداو باش لە‮ ‬یادمە هەمووجار لە پێشەوەی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬بوو و بە خۆی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬داستانەكانی‮ ‬دەكردو بە شێوازی‮ ‬تاكتێك و لێزانی‮ ‬كە شارەزایی‮ ‬هەبوو دوژمنی‮ ‬شكست دەدا،‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزانیش بارزانیی‮ ‬نەمر ئامانجی‮ ‬بوو كە دەبێ گەلی‮ ‬كورد رۆژێك لە رۆژان هەر بە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،‮ ‬ئەو رۆژ بە رۆژ دەچووە ناو دڵی‮ ‬خەڵك و جەماوەری‮ ‬كوردستان پشت و پەنای‮ ‬شۆڕش بوون‮.‬
‮*‬ساڵانێكی‮ ‬زۆر پێشمەرگەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرو كوردایەتی‮ ‬بویت،‮ ‬چۆن پێناسەی‮ ‬ژیان و ئاكاری‮ ‬ئەو رابەرە دەكەیت؟
‮-‬ژیانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر سادە بوو هەرچی‮ ‬پێشمەرگە دەیخوارد ئەویش بە هەمان شێوەو خۆی‮ ‬بە بەشێك لە ئێمە دەزانی،‮ ‬هەموو جار دەیفەرموو‮: ‬ئەگەر نانێك هەبێت پێكەوە دەیخۆین‮. ‬هیچ كاتێك خۆی‮ ‬بە پلەو پایە نەدەبستیەوەو هەتا نەك لە شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهابادو لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول خۆی‮ ‬وەك پێشمەرگەیەكی‮ ‬كوردستان حساب دەكردو زۆر جار دەیفەرموو‮: ‬شۆڕشی‮ ‬ئێمە لە پێناو هەق بووە و دەبێ هەربگەینە مافی‮ ‬گەلەكەمان چونكە هەقە و رۆژێك هەر دێت كە كوردستان ئازاد دەبێت‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر باوەڕو ئیلهامی‮ ‬دەدا بە پێشمەرگە بۆیە ئێمە هیچ كاتێك بێ ورە نەدەبوین و بیری‮ ‬برسیایەتی‮ ‬و تینوێتی‮ ‬و بێ جەل و بەرگی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬ئیمكانیاتمان نەدەكرد و هەمیشە ئامادەی‮ ‬خۆفیداكردن بوین بۆ رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەموو جار بڕوای‮ ‬تەواوی‮ ‬بە ئایندەی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬هەبوو كە سەركەوتن هەر بۆ كوردستان بووە‮. ‬من ناتوانم باسی‮ ‬سیفەتە بەرزەكان و ئامۆژگارییەكانی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر بكەم كە بە سەدان لاپەرە پڕنابێت بۆیە هەر ئەوەندە دەڵێم بارزانیی‮ ‬نەمر كوردو كوردستان بە دونیا ناساند‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هی‮ ‬هەموو میللەتی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬دنیایە و رێبازەەكەی‮ ‬هەموو كاتێك بە زیندوویی‮ ‬دەمێنێتەوە‮.‬
‮*‬بە رای‮ ‬ئێوە بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬رۆژی‮ ‬پێشمەرگە لە كوردستاندا،‮ ‬چ رۆژێك بە گونجاوو شایستە دەزانی؟
‮-‬باشترین رۆژ هەر وەك سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە كۆنفراسی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە كە گوتی‮: ‬رۆژی‮ ‬11ی‮ ‬ئەیلوول باشترین رۆژی‮ ‬پێشمەرگەیە‮. ‬من وەك پێشمەرگەیەك و هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵ بیروبۆچوونەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬دام،‮ ‬چونكە راستە ئێمە بەشداری‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزان و بەرگری‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و هەتا چوونمان بە پیادە بۆ سۆڤیەت لە پێناو ئامانجەكانی‮ ‬كوردستان لەگەڵ رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمرو شەهید و بریندارمان دا،‮ ‬كە هەموو ئەو بۆنانە شایستەن،‮ ‬بەڵام ناوی‮ ‬پێشمەرگە لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بە تەواوی‮ ‬بڵاو بوەوەو شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەشداریان تێدا كرد بە سەرۆكایەتی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬بە بۆچوونی‮ ‬من رۆژی‮ ‬11ی‮ ‬ئەیلوول باشترین رۆژە تا بكرێتە رۆژی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كە هەموو سەروەرییەكانی‮ ‬لە خۆگرتوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌