2012-07-10

راپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی

ماوەیەكە جۆرەها مریشكی‮ ‬بەستوو لەچەندین وڵاتەوە دەگاتە بازاڕەكانی‮ ‬كوردستان و ساغ‮ ‬دەكرێتەوە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەیش لەبەر بڵاوبوونەوەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬پەلەوەر نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو‮ ‬ڕووی‮ ‬لەبەرز بوونەوە كردووەو خواستێكی‮ ‬زۆریش لەسەر مریشكی‮ ‬زیندوو هەیە،‮ ‬ئەو بەرزبوونەوەیەش وایكردووە كە نرخی‮ ‬بەستوو بەرزبێتەوە،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬ئەو بەرزبوونەوەیەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك كاریگەری‮ ‬كردۆتە سەر مریشكی‮ ‬فرێش‮ ‬ی‮ ‬كوشتارگەكانی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬و بۆتە مایەی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬هاووڵاتیان سەبارەت بەچۆنیەتی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك و هۆكارەكانی‮ ‬وەك‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو بەدواداچوونەمان ئەنجامدا‮: ‬
 هاووڵاتیان‮: ‬هەراسان بووین لەدەست گران بوونی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك لەگەڵ بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬خۆراك لەبازاڕەكاندا بەر لەهاتنی‮ ‬مانگی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ڕەمەزان گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬لێكەوتۆتەوە،‮ ‬جگە لە بەرزبوونەوەی‮ ‬كاڵاو خۆراك بۆ مانگی‮ ‬ڕەمەزان لەبازاڕەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندووش بەرزبۆتەوە،‮ ‬لەمبارەیەوە ژمارەیەك لەهاووڵاتیان قسەی‮ ‬خۆیان هەبوو‮. ‬ ‮* ‬حەكیم عەزیز فەرمانبەر گوتی‮:‬‮ ‬وێڕای‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬خۆراك بەر لەهاتنی‮ ‬مانگی‮ ‬ڕەمەزانی‮ ‬پیرۆز نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو بۆ‮ ‬6‮ ‬هەزار دینار بەرزبۆتەوەو كاریگەری‮ ‬كردۆتە سەر ئابووری‮ ‬توێژی‮ ‬فەرمانبەران و بەپێی‮ ‬وتەی‮ ‬پزیشكان خواردنی‮ ‬گۆشتی‮ ‬سپی‮ ‬واتە مریشك لەڕووی‮ ‬تەندروستیەوە بۆ خەڵكی‮ ‬سودیكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە‮. ‬ ‮* ‬ڕێدار دلاوەر لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر گوتی‮:‬‮ ‬ئێمەی‮ ‬فەرمانبەری‮ ‬حكوومەت حەز دەكەین نرخی‮ ‬خۆراك بەرز نەبێتەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك،‮ ‬چونكە خواردنی‮ ‬مریشك لەڕۆژانی‮ ‬پشوو هەینی‮ ‬بۆتە خواردنی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەموو ماڵێك،‮ ‬بۆیە داوا لەلیژنەی‮ ‬دانانی‮ ‬نرخ دەكەین كە هەوڵی‮ ‬هەرزانكردنی‮ ‬مریشك بدەن‮. ‬ ‮* ‬كاوەی‮ ‬پۆلیس لەپارێزگا گوتی‮:‬‮ ‬ماڵەكەم لەگەڕەكی‮ ‬تەیراوەیە و‮ ‬ڕۆژانە دەبینم كە چۆن هاووڵاتیان عەوداڵی‮ ‬كڕێنی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوون ئەگەر چی‮ ‬مریشكی‮ ‬فرێش و خاخوێنی‮ ‬كوشتارگەكان هەیە‮.‬ هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬بۆ پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر گرنگە دواتر بۆ بەدواداچوون لەسەر گران بوونی‮ ‬مریشك لەبازاڕو گرفتەكان سەردانی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬كۆسارمانكردو لەوێدا دەوەن موحسین بەڕێوەبەری‮ ‬فرۆشیاری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬كۆسار بۆ كشتوكاڵ و پەلەوەر‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮: ‬دەبێ خەڵكی‮ ‬ئەوە بزانن هەموو بەرهەمێكی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬لەبەرهەمی‮ ‬دەرەوە واتە هاوردە گرانترەو لەهەموو وڵاتانی‮ ‬دونیاش هەر بەو شیوەیە،‮ ‬خاڵێكی‮ ‬دیكە ئێستا پەتاو نەخۆشی‮ ‬لەكوردستان و لەئێراق و لەوڵاتانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێراقیش زۆر باوە كە نەخۆشی‮ ‬پەلەوەر هەیە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەوڵاتانی‮ ‬وەكو سوریاو ئوردن و ئێران توانای‮ ‬ئەوەیان نییە كۆنتڕۆڵی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬پەلەوەر بكەن و نەخۆشی‮ ‬درێژخایەنن و تووشی‮ ‬پڕۆژە گەورەكانی‮ ‬پەلەوەر دێن،‮ ‬لە كوردستانیش پەلەوەر تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬دێت و لەو حاڵەتەشدا مریشكێكی‮ ‬زۆر دەمرێت و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬مردووی‮ ‬هەندێ پڕۆژەی‮ ‬پەلەوەر لەوانەیە بگاتە‮ ‬%50‮- ‬%60‮ ‬و پەتاكەش بۆ پەلەوەر هەموو كوردستانی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬بۆیە پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەریش لەكارەكانیان خاو دەەبنەوە،‮ ‬چونكە دووچاری‮ ‬زەرەرو زیانێكی‮ ‬زۆر دەبن و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر بەو پەتایە‮ ‬ڕوو لەكەم بوونەوە دەكەن و توانای‮ ‬بازاڕ‮ ‬لەگۆشتی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو كەم دەبێت و،‮ ‬هاووڵاتیان بەڕێژەیەكی‮ ‬بەرچاو‮ ‬ڕوو لە كڕینی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو دەكەن و خواستێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر هەیە،‮ ‬ئەگەر هاتوو ئێستا هەژماری‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر بكەین كە كار دەكەن ژمارەیان لە‮ ‬%50 ‮ ‬زیاتر ناكات،‮ ‬بۆیە دەكرێ لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار هاوكاری‮ ‬پرۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر بكات و بەدواداچوونیان لەبارەوە بكات،‮ ‬ئەوا نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندووش بەرز نابێتەوە،‮ ‬ئەو مریشك كەم بوونە وای‮ ‬لەپڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر كردووە كە نرخەكەی‮ ‬گرانتر بكات،‮ ‬چونكە لەكاتی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬بۆ سەر پڕۆژەكەی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو مریشكی‮ ‬لێ دەمرێت و ناچارە كە نرخەكەی‮ ‬بەرزبكاتەوە،‮ ‬بۆیە دەكرێ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پاڵپشتی‮ ‬تەواو لەپڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر بكات تا نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو گران نەبێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئێستا چەند‮ ‬ڕۆژێك ماوە بۆ هاتنی‮ ‬مانگی‮ ‬ڕەمەزانی‮ ‬پێرۆز بۆیە دەكرێ پاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬لەو مانگەدا نرخەكە بەرز نەبێتەوە و كاریگەری‮ ‬بۆ سەر بازاڕو خەڵك دروست نەكات،‮ ‬بۆیە ئێمە وەكو كوشتارگەری‮ ‬ئیعتماد مریشك بە‮ ‬6‮ ‬هەزار دینار دابەش دەكەین ئەگەر پاڵپشتی‮ ‬نەكرێت ئەوا نرخەكەی‮ ‬زیاتر بەرز دەبێتەوە،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬كە پاڵپشتی‮ ‬لەپڕۆژەكان نەكرێت و پڕۆژەكان دابخرێت لەبەر پاڵپشتی‮ ‬نەكردن ئەوا ئێمەش ناتوانین مریشك‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بازاڕ‮ ‬بكەین،‮ ‬دەبێ هاووڵاتیان ئەو‮ ‬ڕاستیە بزانن كە مریشكی‮ ‬بەستوو ئەوانەی‮ ‬كە لەدەرەوە دێتە كوردستان،‮ ‬كاریگەریەكی‮ ‬زۆر نەرێنی‮ ‬دەكاتە سەر بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬ناتەندروستیشی‮ ‬بۆ سەر گیانی‮ ‬هاووڵاتیان هەیە،‮ ‬چونكە بە شێوەیەكی‮ ‬نا تەندروست دێتە كوردستان و زۆربەیان لەكۆگاندا عەمبار كراون و كۆن بووین،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬دوورە لەنەخۆشی‮ ‬و مەوادی‮ ‬حافیزە‮ ‬ی‮ ‬تێدا نییەو مریشكەكە فرێشە و پاك و خاوێنەو‮ ‬پزیشكانی‮ ‬پێست ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو مریشكە هاوردانە هۆڕمۆناتیان تێدایەو كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬بۆ سەر تەندروستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەیە بەتایبەتی‮ ‬ئافرەتان واتە مریشكی‮ ‬بەستوو خراپە بۆ تەندروستی‮ ‬و ماوەی‮ ‬مانەوەی‮ ‬لە كۆگاكاندا زۆرە‮.‬ پێدانی‮ ‬ڤاكسین بۆ مریشك گرنگە هەر سەبارەت بەو‮ ‬ڕاپۆرتە سەردانی‮ ‬گوشتارگەی‮ ‬شیمالمان كردو لەوێدا عەبدولحەمید سوڵتان‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬شیمال سەبارەت بەگرانبوونی‮ ‬مریشك‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮:‬‮ ‬ڕاستە نەخۆشی‮ ‬پەلەوەر لەناو پڕۆژەكاندا بوونی‮ ‬هەیە و‮ ‬ڕۆژانە لەو پڕۆژانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر مریشك دەمرێت و لە كۆمپانیاكەی‮ ‬ئێمە ئەو حاڵەتە كەمتر بوو چونكە زووتر فریای‮ ‬ئەو پەتایە كەوتین و،‮ ‬لوقاحاتمان بۆ مریشكەكانمان كردو چارەسەرمان كرد،‮ ‬لە كوشتارگەكەی‮ ‬خۆمان‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬8‮ ‬تا‮ ‬12‮ ‬هەزار مریشك سەر دەبڕین و‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬دەكەین،‮ ‬نرخەكان لە لای‮ ‬ئێمە گران نین و مریشك بە‮ ‬3‮ ‬هەزارو‮ ‬500 ‮ ‬دینار‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەكەین،‮ ‬خواردنی‮ ‬مریشك لەگۆشتی‮ ‬سور تەندروست ترەو هاووڵاتیان زۆر حەز بەخواردنی‮ ‬مریشك دەكەن،‮ ‬هەندێ خەڵكیش هەیە حەز دەكات مریشكی‮ ‬زیندوو پاك بكات و لەمەدوا مریشك كەمتر دەبێت لەبەر ئەوەی‮ ‬لەوەرزی‮ ‬هاوین هەموو كەسیك مریشك بەخێو ناكات،‮ ‬چونكە شوێنەكانی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬مریشك كێشەی‮ ‬كارەبایان هەیە و وەرزەكە گەرمایەو نرخەكەش بۆ ئەو شوێنانە گرانە،‮ ‬بۆیە لەسەر حكوومەت پێویستە پاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬پەلەوەر بكات تا نرخی‮ ‬مریشك لەبازاڕدا بەرز نەبێتەوە خاوەنی‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر نازانن چی‮ ‬بكەن؟ كرێی‮ ‬كارەبا بدەن‮ ‬یاخود گاز بكڕن بۆ موەلیدەكەی‮ ‬یاخود مەواد بكڕێ بۆ پڕۆژەكەی‮ ‬ئەوانە هەمووی‮ ‬كار دەكاتە سەر بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك و هاووڵاتیانیش لەدەست ئەو گران بوونە گلەیی‮ ‬و گازندە دەكەن،‮ ‬دەبێ هاووڵاتیان ئەوە بزانن بەخێوكردنی‮ ‬مریشك ئاوا ئاسان نییەو لەو بەخێوكردنەدا عەلەف و جوجكە و داوو دەرمانی‮ ‬پێدەوێت و لەكاتی‮ ‬كوژاندوەوەی‮ ‬كارەباشدا گازوایلی‮ ‬پێویستە بۆ موەلیدەكەی،‮ ‬چونكە لە پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر ناكرێ كارەبا نەبێت،‮ ‬ئەو هەموو خەرجییە زۆرانەی‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬پەلەوەر دەیدات دەكەوێتە سەرشانی‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬بۆیە دەكرێ وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ پاڵپشتی‮ ‬تەواو لە پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر بكات‮. ‬ چارەسەری‮ ‬كێشەی بەرزی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك دەكرێ‮ ‬ دواتر سەردانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێرمان كردو لەوێدا عەمیدی‮ ‬مافپەروەر خالید عەباس‮ ‬ڕەشید بەڕێوەبەری‮ ‬كاروباری‮ ‬ناوخۆ لەپارێزگای‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮: ‬ئێمە هەموو كاتێك لیژنەی‮ ‬هاوبەشمان هەیە و سەردانی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و شوێنە گشتیەكان دەكات و لەنزیكەوە ئاگاداری‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەبێت،‮ ‬سەبارەت بەگران بوونی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك لەبازاڕ‮ ‬هەروەكو ئاشكرایە نەخۆشی‮ ‬پەلەوەر دووچاری‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬پەلەوەر هاتووەو خاوەنی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬پەلەوەر زیانێكی‮ ‬زۆریان لێكەوتووەو ژمارەیەكی‮ ‬زۆر مریشكیان لێ مردار بۆتەوەو ئەو‮ ‬ڕێژە كەمەی‮ ‬كە هەیانە بەشی‮ ‬بازاڕ‮ ‬ناكات،‮ ‬بۆیە نرخی‮ ‬مریشك بەرز بۆتەوە و لەبازاڕدا مریشك كەم بووە و هاووڵاتیانیش بەڕێژەیەكی‮ ‬بەرچاو‮ ‬ڕوو لەكڕینی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو دەكەن،‮ ‬بۆیە وەكو پارێزگا بڕیارە كۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە ساز بكەین و نرخەكەشی‮ ‬لەبازاڕدا جێگیر بێت و ئەو نرخە هەرزانتر بێت و كاریگەری‮ ‬نەكاتە سەر هاتنی‮ ‬مانگی‮ ‬ڕەمەزانی‮ ‬پێرۆز،‮ ‬بۆ ئەو مانگە پێرۆزەش كۆبوونەوە بۆ نرخەكان لەبازاڕدا ئەنجام دەدەین تا نرخی‮ ‬خۆراك بەرز نەبێتەوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌