به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداریكرد له پرسه‌ى نووسه‌ر و میدیاكار ئیسماعیل گه‌یلانى له هۆڵى شه‌هیدان له‌كۆمه‌ڵگاى دیانا له سۆران .
دواى خوێندنى سوره‌تى فاتحه، سه‌رۆك بارزانى هاوخه‌مى خۆى بۆ كۆچى دوایى خواى لێخۆشبێت ئیسماعیل شێخ دینۆ شێخ ته‌هاى نه‌هرى بۆ خانه‌واده‌ى كۆچكردوو ده‌ربڕى، لاى خۆشیانه‌وه كه‌سوكارى ئیسماعیل گه‌یلانى سوپاسگوزارى خۆیان به سه‌رۆك بارزانى له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى به‌رێزیان له‌پرسه‌كه‌و كه بۆ ئه‌وان بۆته مایه‌ى دڵنه‌وایه‌كى گه‌وره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆسته‌كه‌یان .