سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، سبه‌ى له بنكه‌ى مه‌ركه‌زى شار‌و شارۆچكه‌كان فۆڕمى دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت‌و سێ رۆژى یه‌كه‌م بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكانه.
د.محه‌ممه‌د قه‌ره‌داخى سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به (رووداو)ى راگه‌یاند وه له سبه‌یه‌وه به هه‌زاره‌ها فۆڕمى دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت‌و رۆژى 10و 11و 12ى ئه‌م مانگه بۆ ده‌رچووانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكانن كه فۆڕمه‌كانیان جیایه، رۆژى 15و 16و 17ى مانگیش فۆڕم به‌سه‌ر ده‌رچووانى ئاماده‌یى‌و ناوه‌ندى‌و سه‌ره‌تایى‌و نه‌خوێنده‌واره‌كانه، كه له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا ده‌توانن فۆڕمه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه‌و بیگه‌یه‌ننه‌وه بنكه‌كان".
د.محه‌ممه‌د گوتى "له مه‌ركه‌زى شار‌و قه‌زا‌و ناحییه‌كان واته له پارێزگا‌و قایمقامیه‌ت‌و ناحیه‌كان بنكه‌ى دابه‌شكردنى فۆڕم دانراوه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شیان ده‌كه‌ن".
له بودجه‌ى ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان 17 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنێت كه چانسى دامه‌زراندن بۆ ئه‌و كه‌سانه زیاتره كه ساڵى پار فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و كه‌سوكارى شه‌هید‌و ئه‌نفالكراوانیش چانسى دامه‌زراندنیان هه‌یه.