| سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه |
2012-07-09 |
 |
|
|
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 9/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز پۆڵ سه‌تفین كونسوڵى گشتى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان . له دیدارێكدا ، به‌رێز پۆل سه‌تفین وێراى خۆناساندن ، خۆشحاڵى خۆى نیشاندا به‌ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك نوێنه‌رى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا و رایگه‌یاند كه شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كه له هه‌رێمى كوردستاندا بێت و به‌وردیش ئاشناى مێژووى گه‌لى كوردستانه و ده‌زانێ ئه‌و گه‌له چه‌ندین قوربانى داوه بۆ گه‌یشتن به رۆژێكى وا و هه‌وڵیش ده‌دات بوونێكى به‌رچاوى ئه‌مه‌ریكى له هه‌رێمدا هه‌بێت و به‌خۆیشى ببێته كه‌ناڵێكى راسته‌وخۆ بۆ گواستنه‌وه‌ى واقیعى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان و پێدانى بایه‌خى زیاتر و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌رزى كوردستانیشدا هه‌یه به‌ره‌وپێشترى ببات و سه‌باره‌ت به عیراقیش ئه‌وه‌ى رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عیراقێكى فیدراڵ و دیموكراتدایه . سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌رێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له پۆسته‌كه‌یدا بۆ خواست و ئاماده‌یى خۆیشى خسته‌ڕوو بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام له پێناو سه‌رخستنى كاره‌كانى و زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ر دوولا و رایگه‌یاند كه بوونى كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم وێراى ئه‌وه‌ى ئومێد ده‌به‌خشێته خه‌ڵكى كوردستان دڵنیایان ده‌كاته‌وه ، هاوكات ئاره‌زوویه‌كى پته‌ویان هه‌یه له پێشخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى كه له نێوان هه‌ر دوولادا هه‌یه . ئه‌مه‌و كونسوڵى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كى سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى راده‌ستى سه‌رۆك بارزانى كرد كه تیایدا به‌رێزیان ته‌ئكیدى بۆ ده‌كاته‌وه كه لێكتێگه‌یشتنه‌كانى نێوان هه‌ر دوولا هه‌میشه جێى بایه‌خى ئه‌ون و پێكه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ هه‌مووان . |
| |
|
|
|