| نێچيرڤان بارزانى: چى پێويست بێت دهيكهین بۆ ئه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى بۆ هاووڵاتيان دابين بكه‌ين |
2012-07-08 |
 |
|
|
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 8ى ته‌ممووزى 2012، به سه‌رۆكايه‌تيى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره نۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا. له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له لايه‌ن ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرانه‌وه؛ خرايه ڕوو، كه تيايدا ڕێژه‌ى بێكارى، نه‌خوێنده‌وارى، نه‌خۆشى، توندوتيژى دژى منداڵان و ئافره‌تان و ئاستى خزمه‌تگوزاريى گشتيى وه‌ك ئاو و كاره‌با و پاكوخاوێنى له خۆ گرتبوو. له‌و ئاماره‌ى ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا، هه‌موو ژماره و ڕێژه‌كان، پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان له‌و بوارانه‌دا نيشان ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش مايه‌ى خۆشحاڵيى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بوو، به‌ڵام سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى ڕايگه‌ياند: "ئه‌م ڕێژه و ژمارانه نيشانه‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، به‌ڵام به دڵنياييه‌وه ئه‌مانه تمووحى ئێمه نين و ده‌بێ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و بوارانه‌دا بگه‌ينه ئاستى ستاندارته نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و خزمه‌تگوزارى له بواره‌كانى كاره‌با و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌دا، ببنه ئه‌وله‌وياتى حكوومه‌ت". له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌يوه‌ندداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ليژنه‌يه‌كى هه‌ماهه‌نگى ده‌رباره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كردوويانه؛ پێك بێنن و ئه‌و ئامارانه بكرێنه بنه‌مايه‌ك بۆ كارى وه‌زاره‌ته‌كان. هه‌ر ده‌رباره‌ى ئامار، بڕيار درا كه به به‌شداريى لايه‌نه په‌يوه‌ندداره‌كانى حكوومه‌تى عيراق؛ كار بۆ سه‌رژمێرێكى گشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا ژماره كۆ بكرێنه‌وه و ئه‌م ژمارانه ببنه بنه‌ما‌ى كاره‌كانى حكوومه‌ت. داواش له وه‌زاره‌تى پلاندانان كرا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌يوه‌ندداره‌كان كار له سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌زگايه‌كى ئامار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگايه به‌رده‌وام له بواره جياجياكاندا ئامار بكات و ژماره ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان بێت له ده‌ستنيشانكردنى ڕێژه‌كانى بێكارى و نه‌خۆشى و نه‌خوێنده‌وارى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كاندا. دابينكردنى پێداويستييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت، به تايبه‌تيش نه‌وتى سپى بۆ وه‌رزى زستانى داهاتوو، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جارێكى ديكه داواى له حكوومه‌تى عيراق كرده‌وه كه پشكى سووته‌مه‌نيى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه نه‌وتييه‌كان به ته‌واوى بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم بتوانێت له كاتى خۆي‌دا و به‌ر له هاتنى وه‌رزى سه‌رما و سۆڵه؛ پێدوايستييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه نه‌وتييه‌كان دابين بكات. سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه:"ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عيراق ئه‌و به‌شه سووته‌مه‌نيه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى نه‌نێرێت، ئه‌وا چى پێويست بێت حكوومه‌ت ده‌يكات؛ بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى خۆي‌دا پێويستييه‌كانى هاووڵاتيان له سووته‌مه‌نى و به تايبه‌تيش نه‌وتى سپى، دابين بكات". نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌و (600 – 700) هه‌زار به‌رمیله‌ى نه‌وتى خاو كه ڕۆژانه وه‌زاره‌تى نه‌وتى حكوومه‌تى عيراق ده‌یپاڵێوێت، ده‌بوايه وه‌ك مافێكى ده‌ستوورى ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل پشكى هه‌رێمى كوردستان بدات، به‌ڵام وێڕاى ئه‌وه‌ى ساڵانێكه حكوومه‌تى عيراق ئه‌م بڕه نه‌وته‌ى له پشكى هه‌رێمى كوردستان دابين نه‌كردووه، له 25ى نیسانى ڕابردووشه‌وه، پشكى هه‌رێمى كوردستانى له (32116) به‌رمیلى ڕۆژانه‌وه بۆ (16826) به‌رمیل كه‌م كردۆته‌وه. بۆيه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چى پێويست بێت حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌يكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ى له پشكى هه‌رێم له لايه‌ن حكوومه عيراقه‌وه بڕاوه و كه‌م كراوه‌ته‌وه، پڕ بكاته‌وه و پێداويستيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابين بكات. |
| |
|
|
|