جه‌مال به‌تیخ سه‌رۆكی كوتله‌ی عێراقییه‌ی سپی رایگه‌یاند كه ئه‌و كارنامه چاكسازیه‌ی له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه خراوه‌ته روو، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفته هه‌لپه‌سێردراوانه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی چاكسازی ده‌ست به دانوستانه دووقۆڵییه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه.
به‌تیخ روونیكرده‌وه كارنامه‌ی چاكسازی كه له‌لایه‌ن ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه پێشكه‌ش كراوه هۆكارێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كان و هه‌موو ناكۆكییه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی دوایی چاره‌سه‌ر و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه كوتله سیاسییه‌كان ئه‌م كارنامه‌یه تاوتۆی ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا و ئه‌مڕۆش لێژنه‌ی چاكسازی ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌كات له گه‌ڵ لایه‌نه ساسییه‌كانی دیكه بۆ تاوتۆیكردن و گۆرینه‌وه‌ی بیر‌ورا سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كارنامه‌كه .