ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له به‌یاننامه‌یه‌كی سێ خاڵیدا داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌نجامدانی دیالۆگ له سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و چاكسازی له داموده‌زگاكانی وڵات بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا هاتووه كه لێژنه‌ی چاكسازی داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات كه له گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی تاوتۆێى ئه‌م دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوانه بكه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بهاوێژن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌یان به‌پێی دیاریكردنی ماوه كه له سه‌ری رێككه‌وتوون .
به‌یاننامه‌كه ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌م دیالۆگه پشت به بنه‌مای ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان ببه‌ستێت دژایه‌تییان نه‌كات .