| ئه‌مرۆ هه‌ینى كۆنگره‌ى (دۆستانى سوریا) له پاریس به به‌شدارى 80 وولاتى جیهان ده‌ستى به كاره‌كانى كرد |
2012-07-06 |
 |
|
|
ئه‌مڕۆ به به‌شدارى نوێنه‌رى زیاتر له هه‌شتا وڵات و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه ناحكومیه‌كان ونوێنه‌رى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ، كۆنگره‌ى (دۆستانى سوریا ) له پاریس ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد و فرانسۆ ئولاند سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له وته‌یه‌كیدا به‌رامبه‌ر كۆنگره‌كه رایگه‌یاند پێویسته به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت. ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى پێدانى هه‌ر پارێزبه‌ندیه‌ك به به‌شارئه‌سه‌د ره‌تده‌كاته‌وه. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له وته‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر كۆنگره‌ى دۆستانى سوریا له پاریس رایگه‌یاند روسیا و چین باجى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پاڵپشتى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و داواى ئه‌وه‌شى كرد بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربچێت بۆ سه‌پاندنى سزا له‌سه‌ر رژێمى سوریا. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تی روسیای به ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ سوریا و كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل تۆمه‌تبار كرد. هاوكات ئۆپۆزسیۆنى سوریا داواى كرد بریارێك له‌ژێر به‌ندى حه‌وتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ربكرێت و ده‌روازه مرۆیه‌كان بكرێنه‌وه و ناوچه‌یه‌كى دژه‌فڕین دروست بكرێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ولیام هیگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا ئه‌و وڵاتانه‌ى رێگرن له‌به‌رده‌م سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د رێگه به‌به‌رده‌وامى كردارى كوشتن ده‌ده‌ن له‌سوریا. |
| |
|
|
|