سوپای سووریای ئازاد رایده‌گه‌یێنێت كه 40% خاكی سووریا له‌ژێر ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د رزگاری بووه و، پێشیان وایه ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا له ده‌ره‌وه، نوێنه‌رایه‌تی سووپای سووریای ئازاد ناكه‌ن.
(ئه‌حمه‌د قاسم) وته‌بێژی سوپای سووریای ئازاد رایگه‌یاند " ئه‌گه‌رچی ئاماری دیكه هه‌یه كه گوایه رێژه‌كه له‌وه زیاتره كه ئێمه ده‌یڵێین، به‌ڵام راستی و بێ گومانی رێژه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێستا 40% خاكی سووریا له‌ژێر ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د رزگاری بووه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی سوپای سووریای ئازاد له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ".
قاسم له‌باره‌ی ئه‌و هێزه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی ده‌ره‌وه كه زۆر جار له‌جیاتی سووپای سووریای ئازادیش لێدوان ده‌ده‌ن ده‌ڵێ ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا له ده‌ره‌وه و ته‌واوی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، كه كه‌مینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای سووریا‌ن و، به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی سووپای سووریای ئازاد ناكه‌ن .