2012-07-03

فریدریك كانۆتێ گرنگترین ئەستێرەكانی مێژووی ئەشبیلیە یانەی ئەندەلوسی جێهێشت و بەفەرمی روویكردە خولی چینی، كە ئاشكرابوو یایزانی لەوەرزی رابردوو یاریزانی مالی لەگەڵ یانەی ئەشبیلیە بەردەوام نەدەبوو، بەڵام وێستگەی داهاتووی روون نەبوو، بەڵام لە دوو شەممەی رابردوو یانەی ئیسپانی لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاوی كردەوە كە كانۆتێ بەفەرمی بووە یاریزانی یانەی پەكین گوان كە لەپلەیەكی چینی یاری دەكات و بۆ ماوەی 2وەرز بۆندیان بۆ واژوو دەكات، ناوبراو لەتەمەنی 34  ساڵی یاریگای سانشێز بیزخوانی جێهیشت كە 290 یاری لەسەر ئەنجامداوەو 136  گۆڵی تۆماركردووەو 6نازناوی بەدەستهێناوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌