| بەڕێوەبەرەكەی بەپێشكەوتووترین نەخۆشخانەی دەزانێ، هاووڵاتیانیش گلەییان هەیە |
2012-07-02 |
 |
|
|
بەدواداچوون: بەرهەم شێخ عزەدین ــ سابیر سمایل لەگەڵ بڕۆژە بەردەوامەكانی حكوومەت لەبواری تەندروستی و بایەخی زیاتر بەم كە كەرتە هاووڵاتیان گلەییان هەیەو دەبێت كەرتی تەندروستی وەكو پێویست نیە، بەتایبەت گلەیی لەنەخۆشخانە حكوومیەكان دەكرێت، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەبەدواداچوونێكی خەباتدا كاری نەخۆشخانەكەو گلەیی هاووڵاتیان دەخەینەڕوو، دكتۆر سامان حسێن بەرزنجی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بەپێشكەوتووترین نەخۆشخانە ناوی دەبات، هاووڵاتیان قسەیەكی دیكەیان هەیە لەم بەدواداچوونەدا سەرجەم بۆچوونەكان بخوێننەوە بیرۆكەی دروستكردنی نەخۆشخانە لەبەراهیدا دكتۆر سامان بەرزنجی دەربارەی هۆكاری دروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر گوتی: دوای ئەوەی شاری هەولێر گەورەبوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و یەك نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەهەولێر هەبوو ئەویش خزمەتێكی بەرچاوی بەهەولێركرد، بەڵام لەئێستادا دەرهەقی ئەو زەختە زۆرەی نەدەگرت، چونكە هەولێر زۆر فراوان بووە. جگە لەمەش زۆربوونی ڕێژەی ئۆتۆمبێل لەهەولێر زۆر زیادیكردووە. كەهەستكراوە نەخۆشخانەیە دەرهەق نایەت بیركرایەوە كەلەئەولەویەتی كارەكان بۆهەولێر نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دروستبكرێت، ئەوەبووە لەساڵی 1998 لەسەر پێشنیاری پارێزگای هەولێرو وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر تیمی ئەندازەی شارستانی ئەمریكا لەكوردستان ئەم نەخۆشخانەیەیان لەڕۆژئاوای شاری هەولێر دەروستكراو ساڵی 2010 تەواوبوو وەرگیراو پارێزگای هەولێر سەرجەم ئامێرو پێداویستیەكانی بۆ دابینكردو لە 2011/3/15 بەفەرمی كرایەوەو دەستی بەخزمەتكردنكرد چوار بەشی گرنگ و پێشكەوتوو دواتر بەڕێوەبەری نەخۆشخانە دەربارەی بەشەكانی نەخۆشخانەكەی گوتی: وەكو گوتم ئەوەی لەبواری تەندروستی هەبوو لەهەولێر بەهۆی بارودۆخەكانی كەمبوون، بەڵام ئەم نەخۆشخانەیە گرنگ و كارێكی باشبوو چەند بەشێكی پێشكەوتوو پێویستی تیایە یهكهم: بەشی سوتان سەرەتا ئەم بەشەمانكردەوە چونكە لەهیچ لەنەخۆشخانە یەك بەشی سوتان بەستانداری جیهانی نەبووە ئێستا لێرە هەیە دووهم: بەشی نەشتەرگەری گەرماو گەرم كەئەمەش كەڕووداوێك دەبوو دەبوو لەنەخۆشخانەكانی دیكە نەشتەرگەری بكرێ لەفریاكەوتنی نەبوو، ئێستا لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەمانە سێیهم: بەشی چاودێری چڕ، ئەم بەشە لەكەم نەخۆشخانە هەیە، بەڵام بەشێوەی پێشكەوتوو لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان هەیە كەخەڵكی هەژارو كەمدەرامەت ناتوانێت سەردانی بكات، بەڵام ئێستا لای ئێمە هەیە لەئەهلیەكان یەكشەو مانەوە لەچاودێری چڕ نزیكەی 1 ملیۆن دنیارە كەئەمەش زۆرە چوارهم: بەشی نەشتەرگەری جوانكاری ئەمەش بۆئەو كەسانەی كەتووشی ڕووداو دەبن و شوێنێكیان تێكدەچێت لێرە نەشتەرگەری بۆدەكرێ ستانداردی جیهانی دواتر دكتۆر سامان لەسەر نەخۆشخانە كە لەڕووی ستانداری گوتی: نەخۆشخانەكەمان یەكێكە لەنەخۆشخانە پێشكەوتووەكان كە بەستانداردی جیهانی پێشكەوتووكراوەو 180 قەرەوێلە لەخۆدەگرێ، هەر نەخۆشێك ژووری خۆی بەتەنیایەو حەمام و W.Cخۆی تیایە، گلەیی لەپێشوازی ژنان و پیاوان لەگەڵ چاودێری چڕ كەپێویستە هۆڵ بێت لەبەرچاودێری گشتی سەرجەم بەشەكان تاقیگەو تیشكو سۆنەر زۆر پێشكەوتن نۆ هۆڵی نەشتەرگەریمان هەیە 7 هۆڵكراوەیە 42 بەش چاودێری چڕمان هەیە 2 هۆڵیانكراوەتەوە. دوو شتی زۆر جیاوازمان لەگەڵ سەرجەم نەخۆشخانەكان هەیە یهكهم: نەخۆش بەكۆنترۆڵ پزیشك و كارمەند ئاگادار دەكاتەوە لەڕێگای ئامێری كۆنترۆڵ كەلەسەر قەرەوێلەكەی هەیە دووهم: ئۆكسجین 2 كارگەی ئۆكسجینمان هەیە ئۆكسجین مەركەزییە وەكو جاران بە بتڵ نیە، بەگشتی نەخۆشخانەكە پێشكەوتوو ستانداردی جیهانیە سیستەمی نەخۆشخانە كەبۆ نەخۆش پاشان دكتۆر سامان درێژەی بەقسەكانی داو لەسەر سیستەمی نەخۆشخانە دوا: لەنەخۆشخانەكە لێناگەڕێن لەیەك هاوەڵ زیاتر بێتەژوورەوە لێرە بۆخۆمان خزمەتی نەخۆش دەكەون، ناهێڵین كەس خواردنی بهێنێت، بۆخۆمان 5 ژەم خواردن بەنەخۆش دەدەین بۆیە لەهەوڵێك زیاتری ناوێت. هەروەها لەڕووی باری دەروونی گرنگە نەخۆشی دەروونی ئارام بێت بۆیە بەسیستەمی مەركەزی مۆسیقا بۆنەخۆشخانەكە پەخشدەكرێ ناوچەكانی دیكەش نەخۆشمان بۆدێت بەڕێوەبەری نەخۆشخانە هێمای بۆئەوەكرد كەنەخۆشخانەكەیان لەتوانایدایە ژمارەیەكی زۆر نەخۆش وەربگرێت و ئەوەشی خستەڕوو كەلەسەرجەم ناوچەكانی دیكەی ئێراق نەخۆشیان بۆ دێت كارەسات یان كردەوەی تیرۆرستی دەبن كەمی ستاف و پـێداویستی ئینجا دكتۆر سامان بەرزنجی دەربارەی ستافی نەخۆشخانەكە گووتی: وەكو پێشتر ئاماژەم بۆكرد نەخۆشخانەكەمان گەورەیەو پێشكەوتووە بەشێكمان بەهۆی كەمی ستاف نەكەوتۆتەكار، هەروەها ئێمە زۆر پێویستمان بەئەندازیرو شارەزای سیانەی ئامێرەكانە بەگشتی پێویستمان بە 150 كارمەندی هەیە لەسەرجەم بەش بوارەكان كەبۆئەمساڵ داوامانكردووە بۆمان دابمەزرێنن شارەزای كارمەندان ئێنجا دكتۆر سامان دەربارەی شارەزای و كارەمەندو پزیشكەكانی نەخۆشخانەكە گووتی: بەرلەكردنەوەی نەخۆشخانەكە كارمەندەكانمان لەسەرجەم بوارەكان بەشداری خولیانكردووە بۆیە هەموویان شارەزایی باشیان هەیە خاوەن ئەزموونن. لەبەرنامەشماندایە كارمەندانمان بچنە وڵاتانی پێشكەوتوو خولبینین بۆئەوەی زۆر شارەزاتربن گرفتی نەخۆشخانەكە دكتۆر سامان تیشكی خستەسەر كەمووكوڕیەكانی نەخۆشخانەكەی گوتی: لەڕووی خزمەتگووزاری تەندروستی و ئامێر كێشەما نیە. بەڵام كێشەی سەرەكی ئێمە لەبواری سیانەیە لەبۆئامێرەكانمان و بەرزكەرەوە و مەسعەدو كارەبایی كە شارەزاییمان نیە هەروەها كارمەندیشمان كەمە ئەمە گرفتە سەركیەكانی ئێمەن تكامان هەیە دكتۆر سامان گوتی ئێمە ڕێنمایمان دەركردووە هەڵمانواسیوە، نەخۆشخانەی فریاكەوتن جیاوازە لەگەڵ نەخۆشخانەكان چونكە خەڵكی زۆر ڕووی تێدەكات، زۆربەش ئەوانەی كەتۆش كارەسات بوون بۆیە زوو خێزان و خزموو كەسیان دێن. بەڵام لەنەخۆشخانەكانی دیكە یەك كەس و دەچێت لەگەڵی بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیان هاوكاریمان بكەن و زەخت نەخەنەسەرمان بۆئەوەی بەباشتر خزمەتیان بكەین كەئەمەش لەبەرژەوەندی نەخۆشە چونكە نەخۆش كەشێكی ئارامی دەوێت نەك قەرەباڵغ بۆخۆشمان هەموو خزمەتێكی دەوكەین كارمەندمان هەیە لەدەرگا پێشوازی لەنەخۆش دەكات دەرمان خۆمان بۆ دابیندەكەین، هەروەها خۆمان بۆی دابین دەكەین. بۆیە دەتوانین بەخەڵك بڵێن مەیە نە ژووەرەوە كردنەوەی بەشی ڕاوێژكاری دەرەكی دكتۆر سامان زیاتر لەسەر نەخۆشخانەكە دواو گوتی: هاووڵاتیان ئێمە كەدەڵێن دكتۆر یان نەخۆشخانە ئیدی هەمووی بەیەك سەیردەكەن دەبێ چارەسەری بۆ هەموو شت لابێ یان هەبێ، ئەمەش پەیوەندی بەڕۆشنبیری هەیە، بۆیە خەڵك بۆنەخۆشی دەركێش هەر سەردان دەكات نازانن كەفریاكەوتن بۆباری لەناكاوە بۆ بۆیە ئێستا سەرقاڵی كردنەوەی بەشی ڕاوێژكاری دەرەكین لەناو حەوشەكە كەزۆر پەیوەندی بەبەشی فریاكەوتن نیە دروستكردنی هۆڵی چاوەڕوانی و مزگەوت پاشان دكتۆر سامان هێمای بۆ گلەیی هاوڵاتیانكرد كەشوێنی چاوەڕوانیان نیە لەدەرەوەو هەمووی لەخێمەدان گوتی: ئێمە لەگەڵ ئەوەی ڕێنمایین ئەوەیە كەس نەمێنێتەوە و پێویستیمان بەكەس نیە چونكە كەسێك لەگەڵ نەخۆش لەژووەرەوەیەو ئامێری پەیوەندیش هەیە گەر پێویستمان پێیانبوو، ئێستا واسەرقاڵی دروستكردنی هۆڵێكی گەورەی چاوەڕوانین لەگەڵ مزگەوت بۆ نوێژكردنی كارمەندانی خۆمان و هاووڵاتیان ڕووداوی هاتووچۆو سوتان ئێنجا دكتۆر سامان هێمای بۆ دوو ڕووداوی سەرەكی كرد كەبەردەوام ڕوو لەنەخۆشخانەكەیان گوتی: بەڕاستی ئەوانەی كەبەڕووداوی ئۆتۆمبێل توشی كارەسات دەبێ كەمنەبۆتەوە هەروەكو خۆیەتی بەگشتی، لەهەندێك شوێن كەمبووە سوتانیش كەمبۆتەوە بەڵام هەر هەیە بەڵام مردن بەسوتان كەمبووە بەهۆی پێشكەوتی ئەمە بەشە نەخۆشخانە حكوومیەكان لە ئەهلیەكان باشترن دكتۆر سامان دەربارەی پرسیارێكی خەبات لەسەر گلەیی هاووڵاتیان لەوەی كە گوایە نەخۆشخانە ئەهلیەكان لە حكومیەكان باشترن گوتی:ئەگەر باس لە سیستەم بكرێ هەردوولا تەواوكەری یەكدین ئەگەریش قسە لەسەر باش و خراپی هەیە ئەمە وانیە، ئەوانیش كەم وكوڕیان زۆرە، تۆ لەوەگەڕێ كە چەند نەشتەرگەریەكی ورد دكتۆری بیانی دێت دەیكەن، بەڕاستی خزمەتكردن لە نەخۆشخانەی حكوومی زۆر باشترە و زیاترە بەنموونە رێژەیەكی زۆر كەم خەڵك سەردانی نەخۆشخانەی ئەهلی دەكات كەچی نەخۆشخانە حكوومیەكان رێژەیەكی زۆرتر سەردانیان هەیە، بەڵام لەڕووی سیستەم ئەو سیستەمەی كە هەیە كۆنەو لەگەڵ پێشكەوتنەكانی جیهان ناگونجێ بۆیە دەبێ حكوومەت بایەخی زیاتر بە سیستەمی تەندروستی بدات پێویستە خولمان بۆ بكرێتەوە بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر سەردانی بەشەكانی نەخۆشخانەكەمانكرد سەیفەدین سەمەد سەرۆكی پەرستاران بەم جۆرە لەسەر رەوشی نەخۆشخانەكەیان دوا: نەخۆشخانەكەمان نوێیە و كارمەندیشمان نوێن كە ئەمەش گرفتمان بۆ دروست دەكات، هەروەها لەڕووی خول كە پێویستە بەردەوام خولمان بۆ بكرێتەوە بۆ ئەوەی كارمەندانمان شارەزایی زیاتریان هەبێت. لەڕووی جلوبەرگیشەوە كەموكوڕیمان هەیەو درەنگ دەگاتە دەستمان بۆیە هەقوایە زووتربێت و 6 مانگ جارێك ساڵی دوو جار جلی كارمەند بگۆدڕێت بۆ كڕینی پارچە حەبێك دەبێ نووسراو بكەین سەرۆكی پەرستیاران زیاتر لەسەر رەوشی نەخۆشخانەكەیان دواو گوتی: لەم نەخۆشخانە گەورەیە یەكەی ژمێریاریمان نییە كە ئەمەش بۆتە گرفتێكی گەورە بۆمان بۆ شتێكی بچووك دەبێت نووسراو بكەین و بچێتە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر كە شتی وانابێت ئەم نەخۆشخانەیە لەسەرەتاوە پێویستی بەنۆژەن كردنەوەیە، بەڵام بۆ گڵۆپێك دەبێ نووسراو بكەین یان نەخۆشێك كورسی دەرمانی دەوێت ئەگەر یەكەی ژمێریاری هەبێت لیژنەی كڕین دەتوانێت بیكڕێت، بەڵام لێرە نیمانە ئەمە كێشەیە دەبێ یەكەی ژمێریاری هەبێت تاقیگە كەموكوڕی هەیە لە بەشی تاقیگە رزگار تاهیر یاریدەدەری تاقیگە بەم جۆرە لەسەر بەشەكەیان دواو گوتی: لە تاقیگە كێشەو كەموكوڕیمان هەیە كۆگامان نییە كەلوپەلی زیادەی تیادا دابنێین، شوێنی خەوتنمان نییە زۆریش گەرمە لەبەر گەرما كارمان بۆ ناكرێ. ئامێرەكانمان و مەوادەكانمان باشن، هەروەها مەوادەكانمان درەنگ بەدەست دەگات كە تەواو دەبێت ئینجا نووسراو دەكەن بۆمان دێنن، ئەم بەردەش كۆنە و تەنها لە نەخۆشخانە حكومیەكان كاری پێ دەكرێت، زۆر گرنگە ئامێری پێشكەوتومان بۆ بێت. لەم نەخۆشخانەیە یەك تاقیگە هەیە ئەویش زۆر بچووكە، شوێنی خۆگۆڕین و نووستنیشمان نییە كە خەفەر دەبین دەرمان كوالێتی بەرزە لەبەشی دەرمانخانە یاریدەدەری دەرمان ساز ناسر رەشید ئیسماعیل گوتی: لەڕووی دەرمان كەموكوڕیمان نییە، كوالێتی دەرمانەكان هەمووی بەرزن، نەخۆش پێویستی بەوە نییە بچێتە دەرەوە دەرمان بكڕێت و لە ڕووی چەندێتی بەشمان دەكات و لێمان نابڕێت. دواتر بۆچوونی هاووڵاتیانمان لەسەر نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر وەرگرت و هەر هاوڵاتیەك بۆچوونێكی هەبوو با كارمەندێك هاوكاری بكات خاتوونێك كە بەدیار منداڵێكی ساوا دانیشتبوو دیاربوو منداڵەكە كوڕەزای بوو هێنابووی بەمشێوەیە بۆمان دوا: دكتۆر و كارمەندان زۆر بەڕێزن زۆر خزمەت دەكەن، بەڵام من گلەیی ئەوەم هەیە كە ناهێڵن كەس لەگەڵت بچێتە ژوورێ و بۆخۆشیان دەرمان و شتت بۆ ناهێنن. منداڵەكەم بەربووەوەە خوارەوە لەسەر قەرەوێڵەكە، بۆیە داواكارم كەناهێڵن هاوەڵت لەگەڵ بێت كارمەندێك هاوكاریت بكات. كەموكوڕیان نییە هاووڵاتیەكی دیكە بەناوی هەڤاڵ كە بەدیار نەخۆشەوە بوو گوتی: زۆرباشن و خزمەتێك دەكەن كە گلەیی لێناكرێ بەبۆچوونی من لەوە باشتر نابێ نەفەرێك باشە لەگەڵ نەخۆش لەژوورەوە بێت ئەویش بۆ لەیەك گەیشتن وەكو پێویست نین هاووڵاتیەكی دیكە كە لە نەخۆشخانەی هەریر رەوانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر كرابوو گوتی: من كە هاتمەژوورەوە كەس بەپیرمەوە نەهات و نزیكەی بۆ 6 دەقەیە كەس لێی نەپرسیوم ئەی فریاكەوتن مانای چی؟ بۆیە دەڵێم وەكو پێویست نین لەفریاكەوتن، چونكە دەبێ یەكسەر دكتۆر بگاتە سەرت نەبوونی هۆڵی چاوەڕوانی هاووڵاتی بەدرخان ئیبراهیم هەمزە كە لەپرسگەی دەرەوە چاوەڕێی نەخۆشەكەی دەكردو گوتی: برایەكەم نەخۆشە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لێرە كەوتووە، من هیچ كەموكوڕیەك نابینم خزمەتی باش دەكەن نەخۆشخانە كە زۆر پێشكەوتووە لەژوورەوە كەسی لەگەڵ بێت لەگەڵ نەبێت وەكو یەك وایەو خزمەتی دەكەن، هۆكاری ئەوەی كە لێرەم ئەوەیە كە میوانمان دێت بۆ لای نەخۆش ئێمە لێرە پێشوازی لێدەكەین و بەڕێیان دەكەین. شتێكی باشە كە ناهێڵن خەڵك بچێتە ژوورەوە، بەڵام گرنگە هۆڵێك دروستبكەن بۆ ئەو خەڵكەی لێرە چاوەڕوانی دەكات شارەزایی دكتۆرەكان سفرە گەنجێك كە لەبەر دەرگا چاوەڕوانی دایكی دەكرد وەكو خۆی گوتی سوتاوە بەم جۆرە بۆمان دوا: راستە نەخۆشخانە كە پێشكەوتووە، بەڵام شارەزایی پزیشكەكان سفرە و بەڕاستی هیچ نازانن من پرسیم بەڵگەت چییە؟ گوتی ئەوە 48 رۆژە دایكم لەبەشی چاودێری چڕە هیچ فەرقی نەكردووە، سوتاوەو %5 و %90 وەكو یەك وایە، من خەریكە لێرە دەیبەمە دەرەوە بۆ شوێنێكی باشتر، ئەویش حكوومیەو ئەهلی نییە. وەكو گوتم لەژوورێكی گرنگە كەچی دوو سێ جار ئاگای لەخۆی نەبووە زەختی هەستاوە كەس ئاگاداری نەبووە، من 48 رۆژە لەم بەر دەرگایە لەم چادرە بەو گەرمایە دەری كەین نەخۆشەكەمان باشترە
|
| |
|
|
|