دیدیە درۆگبای هێرشبەری هەڵبژاردەی كۆت دیڤوارو یاریزانی پێشوی یانەی چێڵسی بەلێنیدا لە ماوەیەكی نزیكدا ناوی ئەم یانەیە ئاشكرا بكات كە یاری بۆ ئەنجام دەدات لەدوای جێهێشتنی یانەی چێڵسی، بەڵام دڵنیانیە لەوەی دەچێتە یانەی شەنگهای چینی، درۆگبا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە وڵاتی هیند رایگەیاند: پلانی داهاتووم درەوشاوەیە و بەمزوانە دەربارەی ئەم یانەیەی یاری بۆ ئەنجام دەدەم ئاشكرا دەكەم، درۆگبا زیاتر دەڵێت: لەكاتی ئێستا لەلایەن زۆر یانەوە داواكراوم بەڵام تاكو ئێستا چاوەروانم، لەكۆتاییدا درۆگبا رایگەیاند: من دوو جار گۆڵكاری پریمەرلیگ بووم و هەروەها خولی یانە پاڵەوانەكان و خولی ئینگلیزی و چەندین نازناوی ترم بەدەستهێناوە بۆیە شانازی بەم دەسكەوتانەوە دەكەم و بڕیاری رۆیشتنم لە یانەی چێڵسی بڕیارێكی راست و لەكاتێكی زۆر گونجاو بوو.