تیتۆ ڤیلانۆڤای راهێنەری تازەی یانەی بەرشەلۆنە دوای مۆركرنی گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆماوەی دوو ساڵی داهاتوو لەیەكەم لێدوانی مانەوەی بەرگریكاری باڵی راستی بەرازیلی دانیال ئەلڤێسی لە یانە كەتەلۆنیەكە راگەیاند،لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكاتی گرێبەست كردنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ڤیلانۆڤا رایگەیاند: گۆرانكارییەكی زۆر لەم كۆمەلە یاریزانەی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە ناكەم،بەلكو تەنیا دوو یاریزانی نوێ لەباڵی چەپ و هێلی ناوەراست دەهێنمە یانەی بەرشەلۆنە،لەبارەی رۆیشتنی دانیال ئەلڤێس لە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تیتۆ رایگەیاند : ئێمە دەستبەردانی ئەلڤێس نابین و بەڵكو لەگەل یانەكەمان بەردەوام دەبێت، هیواداریشم بڕیاری مانەوە لەگەل یانەی بەرشەلۆنە بدات، چونكە یەكێكە لە یاریزانە گرنگەكانی تیپەكە