له‌ژماره ( 382 ) ڕۆژی 18/6/2013 به‌رامبه‌ر به28ی جۆزه‌ردانی 2713ی كوردی و له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هه‌واڵێك بڵاوكراوته‌وه كه‌گوایه ( 17 كارمه‌ندی ئاسایش) له‌یارده‌ده‌رێتی ئاسایشی پێنجوینه‌وه به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی گوازراونه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه وێنه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا گرتووه, به‌پێویستی ده‌زانین بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوون بكه‌ینه‌وه كه‌ڕاستی ئه‌م ( سكاڵایه ) كه گه‌شتووه‌ته ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه و ده‌ستیوه‌ردانێكی ناشایسته‌یه له‌كاروباری ئه‌منی ووڵات, بیگومان ئه‌ركی ئاسایش پاراستنی سه‌روو سامان و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانه به‌ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی ئاوێنه‌شه‌وه, چ جای پاراستنی ڕێوڕه‌سمی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێنجوێن, وه جێگه‌ی شانازییه كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌ی دابێت كه ئاسایشی ئێمه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان گرتبێ وه‌ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی ئاسایش. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی " سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌وكارمه‌ندانه ڕۆژنامه‌كه‌تان زۆر بێ ئاگایه كه چه‌ندكه‌س گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسایشی ( شینكایه‌تی ) كه به‌فه‌رمانی كارگێڕی ژماره ( 9950 ) له 10/6/2013 كراوه‌ته‌وه, كه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه له‌سه‌ر پردێكی سنوری ئێران و هه‌رێمی كوردستانه هه‌ردوولا ده‌به‌ستێت به‌یه‌كه‌وه له‌سنوری قه‌ڵادزێ |